هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

گیان لەدەستدانی ژنێكی “ئیلام”ی بە هۆی خۆكوژی

ژنێك كە كارمەندی ئیدارەی سەرچاوە سروشتیەكانی پارێزگای ئیلام بوو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی مانگی رەزبەر، بە بەردانەوەی خۆی لەسەر بانێك لە مەیدانی بەناو “دیفاعی موقەدەس” لە شاری ئیلام، بەرداوەتەوە و بەو بۆهەیەوە گیانی لەدەستداوە.

هەواڵنێریی حكومەتی “ئیلام بیدار” بە بێ ئاماژەدان بە ناو و تەمەنی ئەو ژنە، بڵاوی كردووەتەوە كە، ئەو ژنە لە سەر بینایەكی 15 میتری خۆی خستووەتە خوارەوە و وێڕای ئەوەیكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەش، بەڵام بە هۆی كاریی بوونی ئەو زەربەیەی بەر لەشی كەوتووە، گیانی لەدەستداوە و تەرمەكەشی رادەستی پزیشكی یاسایی كراوە.

شایانی باسە، ئێران لە بواری خۆكوژیەوە پاش وڵاتانی چین و هندوستان پلەی سێهەمی لە سەرانسەر جیهاندا هەیە و ژنانی ئێرانی كە كوردستانیش لە پەیوەندەدا رێژەیەكی بەرچاوی بەردەكەوێ، 3 ئەوەندەی پیاوان دەست دەدەنە خۆكوژی و هۆكارە سەرەكیەكانی ئەو دیاردەیەش، دابین نەبوونی ژیانێكی ئامارم، گیرۆدەبوونی خۆیان و بنەماڵەكانیان بە مادەهۆشبەرەكان و چەندین گرفت و كێشەی كۆمەڵایەتی، ئابووری، دەروونی و بنەماڵەی دەبنە هۆی ئەوەیكە هاوڵاتیانی كورد و ئێرانی پەنا ببەنە بەر دیاردەی نەشیوای خۆكوژی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.