هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

23 كەس لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە چوونەتە نێو داعش

لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا 9 كەس لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بە گرووپی داعش پەیوەست بوونە.

لاپەڕەی لە فەیسبووك لە ژێر ناوی “پشتیوانانی خیلافەت” كە تایبەتەن چالاكی كوردەكانی ناو داعش بڵاو دەكاتەوە، ئاشكرای كردووە كە، لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوودا ٢٣ لاوی كوردی رۆژهەڵاتی خەڵكی شارەكانی “بۆكان، مەهاباد، سەقز و جوانڕۆ” چوونەتە نێو گرووپی داعش و تا ئێستاش 9 كەسیان ئامادەیی خۆیان بۆ كردەوەی تێرۆریستی و خۆتەقاندنەوە ئامادە كردووە.

جێگای ئاماژەیە، هەندێ لە مەلا كوردەكان لە شار و گوندەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان پڕوپاگەندە بۆ پەیوەستبوون و بە موجاهید بوونی لاوان دەكەن و دەشلێێن، بە شەڕ لە دژی كافر و بێ دینەكان جیهانێكی دیكە چاوەڕێی لاوانی موجاهیدە. لە بەرامبەریشدا، دام و دەزگا ئەمنیەتی و نیزامیەكانی رژیمیش تا ئێستا دژكردەوەیەكی ئەوتۆیان بەرانبەر بەم چەشنە بانگەشە و پڕوپاگەندەی ئیسلامیە توندڕەوەكانی كوردستان ئەنجام نەداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.