شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

وەزارەتی‌ بەرگریی‌ عێراق: 143 چەكداری داعش كوژراون

لە هێرشێكی نیزامیدا لە شاری بێجی‌، 143 چەكداری‌ داعش كوژران، شەش سەربازی ئەرتشی عێراق و پەیامنێرێكیش برینداربوون.

وەزارەتی‌ بەرگری‌ عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند: لە شاری‌ بێجی‌ كە دەكەوێتە باكوری‌ پارێزگای‌ سەلاحەدین، لە عەمەلیاتێكی نیزامی دژی‌ چەكدارانی داعش، توانراوە هەر دوو ناوچەی‌ مالحەی‌ كۆن‌و تازە، سەر بە ئەو شارە لە چەكدارانی‌ داعش، پاكبكەنەوە.

ئەو وەزارەتخانەیە راشیگەیاندووە كە، لەو هێرشەی ئەرتشی عێراق، 143 چەكداری‌ داعش كوژراون، هاوكات 25 بۆمبی‌ چێنراویش پوچەڵكراونەتەوە، بەڵام لە ئەنجامی‌ تەقینەوەی‌ یەكێك لە بۆمبە چێنراوەكاندا، شەش سەربازی‌ عێراق برینداربون‌ و پەیامنێرێكی‌ تەلەفزیۆنی‌ ئەلعێراقیەش بە سەختی‌  برینداربووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.