دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

كۆبوونەوەی ناڕەزایی بنەماڵەی دەستگیركراوانی شاری سنە لە بەردەم دادوەری

كاتژمێر 8 و نیوی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 14ی مانگی خەزەڵوەر بنەماڵەی دەستگیرراوانی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییانەی شاری سنە لە بەردەم  ئیداەری دادوەریی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان بەڕێوەبرد.
هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن كە، بنەماڵەی ١٧ كەس لە دەستگیركراوانی ناڕەزایەتیەكانی ئەم دواییانەی شاری سنە بە كۆبوونەوە لە بەردەم ئیدارەی دادوەریی ئەو شارە، خوازیاری چاوپێكەوتن لەگەڵ دادوەری شارەكە بوون.
دەوترێ بە هۆی پێداریی ئەو  بنەماڵانە دادوەری كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بە ناوی “جەوهەری” ناچار بوو كاتژمێر١٠ی بەیانی لەگەڵ ژمارەیەك لە بنەماڵەكان وەكوو نوێنەری باقی بنەماڵە ناڕازییەكان چاوپێكەوتن ئەنجام بدات و ناوبراو لە بەرامبەر خواستی بنەماڵەكان سەبارەت بە ئازادی رۆڵەكانیان وتی: ئەم كەسانە تاوانبارن بەڵام باوكی یەكێك لە دەسگیركراوان بە ناوی “ئۆمید زارەعی موقەدەم” لە بەرامبەردا رایگەیاند، كە كۆڕەكەی من هیچ تاوانێكی نییە و ئەگەر ئازادی نەكەن، هەر لێرەدا ئاگر لە جەستەی خۆم بەردەدەم. باوكی یەكێكی دیكە لە دەستگیركراوانیش روو بە دادوەر رایگەیاند، منداڵەكانی ئێمە تاوانێكیان نییە و دەبێ ئازاد بكرێن.
لە ئاكامدا داوەری كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە ناچار بوو كە بەڵێنی ئەوە بە بنەماڵەكان بدات كە ژمارەیەكیان ئازاد دەكات.
جێگای ئاماژەیە، قازی لقی ٥ی دادیاریی رۆژی یەكشەممە 11ی مانگی رەزبەر لە وڵام بە ناڕەزایەتی بنەماڵەی دەستگیركراوان رایگەیاندبوو كە، بە دانانی بارمتە ژمارەیەكیان تا رۆژی چوارشەممە واتە 15ی مانگی رەزبەر ئازاد دەكرێن، بەڵام ئەم بابەتە بەرەوڕووی دژایەتی دادوەر بوویەوە.
بە پێی ئەم هەواڵە، سێ كەسی دیكە لە دەستبەسەر كراوانی ناڕەزایەتیەكانی ئەم دواییانەی شاری سنە، “ئۆمید زارەعی موقەدەم”، “ئێقباڵ پەریوەش” و “رامین محەممەدی”ن كە لەگەڵ باقی دەستبەسەركراوەكان لە زیندانی ناوەندی شاری سنە راگیراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.