چوار شه‌ممه‌ 4 كانونی یه‌كه‌م 2024

سلێمانی: دوو ته‌قینه‌وه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌یان کرده ئامانج

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له گه‌ڕه‌کی سه‌رچناری شاری سلێمانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیاجیا ماشینه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمیان کرده ئامانج‌و له ئاکامدا  دوو ئه‌فسه‌ر بریندار بوون. له‌و باره‌وه وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه:  ته‌قینه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م كاتژمێر 07:31 له‌نزیك بازاری‌ سه‌رچنارو دووه‌م ته‌قینه‌وه‌ش كاتژمێر 07:37 له نزیک ڕێستورانی داوا ڕوویداوه.

ئاسایشی سلێمانی دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌کان ده‌ستی کردووه به لێکۆڵینه‌وه‌و ئه‌وه‌شیان پشتڕاست کردووه‌ته‌وه که تا ئێسته گومانی خۆکوژی بوونی  کرده‌وه‌که له ئارادایه.  ده‌وترێت هه‌ر دوو ئه‌فسه‌ره ‌که که کراونه‌ته ئامانجی ته‌قینه‌وه‌کان که‌سوکاری یه‌کترن‌و ماڵیان له نزیکه یه‌که‌ له گه‌ڕه‌کی تاڤگه‌‌ی سلێمانی.

به پێی لێدوانی ئاسایش بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان بۆمبه‌کان له جۆری مێغناتیسی بوون‌و لکێنراون به ماشینه‌کانه‌وه که له جۆری نیسان پاترۆڵ 2013 بوون . دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌کان ئه‌فسه‌ره‌کان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌و ئاسایش ڕایگه‌یاندووه بارودۆخی ناوشار ئاساییه.

وێنه:  ماشینێکی هێزی پێشمه‌رگه که کراوه‌ته ئامانجی ته‌قینه‌وه‌کان، ماڵپه‌ڕی ئاوێنه

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.