پێنجشه‌مه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو نچیروان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته تورکیه‌و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته چاویان به‌یه‌ک که‌وت. به گوێره‌ی هه‌واڵنێرییه‌کان ته‌وه‌ری دانیشتنه‌که له‌سه‌ر ناردنی نه‌وتی باشوور بۆ تورکیه بووه.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و سه‌ردانه لایه‌نه عێراقییهکانو به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و سامانه سروشتیه‌کانی عێراق، که له یاسای عێراقدا به‌رپرسی فه‌رمیی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتن گلهییو گازنده‌یان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رز کردووه‌و ئه‌وه‌یان باس کردووه که پێویسته پێش به‌ستنی هه‌ر چه‌شنه په‌یمانێک بۆ هه‌ناردنه کردنه‌وه‌ی نه‌وت، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پرس به‌وان بکات‌و هاوده‌نگیی ئه‌وانی له‌گه‌ڵ بێت.
سه‌باره‌ت به‌و دانیشتنه، هه‌واڵی پێشنیارێکی تورکیه‌ش سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وتی عێراق، وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی کێشه‌کانی نێوان ههرێمو به‌غدا بڵاو بووه‌ته‌وه. ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڵاویکردووه‌ته‌وه که له دانیشتنه‌که‌دا وه‌زیری وزه‌ی تورکیه پێشنیاری ناوبژیوانیی وڵاته‌که‌ی کردووه له داهاتی ئه‌وه نه‌وتی له کوردستانه‌وه ده‌گاته تورکیه له بانکێکی تورکیه‌دا به به‌سراوی بمێنێته‌وه تا هه‌ر دوولای ههرێمو به‌غدا بڕیار له سه‌ر خه‌رجکردنی ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به پشێنیاری خه‌واندنی داهاتی گشتیی نه‌وتی هه‌نارده‌کراوی هه‌رێم بۆ تورکیه له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه کاردانه‌وه‌ی به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عه‌لی فه‌یاز رایگه‌یاندووه پێشنیاری توركیه بۆ ناوبژیكردنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وت، سه‌روه‌ری عێراق پێشێل ده‌كات. فه‌یاز پێیوایه كێشه‌ی نێوان عێراق‌و هه‌رێم بۆ نه‌بوونی یاسای نهوتو گاز ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وت، بریتانیاش نایه‌وێ خۆی بخاته سه‌ر دووڕیانی ‘یا به‌غدا یا هه‌ولێر’ ه‌وه، له‌و پێوه‌ندییه‌دا دوێنێ هه‌ینی ماڵپه‌ڕی ڕووداو چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ هه‌گ ئیڤانس کونسوڵی بریتانیا له هه‌ولێر بڵاو کردووه‌ته‌وه که تێیدا ناوبراو به ڕاشکاوی هه‌وڵی ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له لایه‌ن بریتانیا ده‌خاته ڕوو ئاماژه به بوونی کۆمپانیای BP وڵاته‌که‌ی له که‌رکوک دهکاتو پێشیوایه هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی باشوور ئاماژه بۆ هه‌وڵی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نییه.
له‌لایه‌کی تره‌وه ماڵپه‌ڕی ئینگلیسیی ئه‌لجه‌زیره ڕایگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ تانه‌ر یێڵدز وه‌زیری وزه‌ی تورکیه به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ تورکیه، گه‌یشتووه‌ته به‌غداو بڕیاره سبه‌ی یه‌کشه‌مه له‌گه‌ڵ حسێن شه‌هرستانی هاوتای عێراقیی سه‌باره‌ت به‌و پرسه کۆبێته‌وه. ‘شه‌هرستانی سێشه‌مه‌ی ڕابردوو وتبووی واژۆکردنی گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، ده‌ستدرێژیکردنه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق’. پێنجشه‌مه‌ی ڕابردوو هه‌ولێرو ئانکار گرێبه‌ستێکی نه‌وتیی چه‌ند ملیۆن دۆلارییان واژۆ کرد که به پێی ئه‌و گرێبه‌سته هه‌ردوولا له ڕووی ئابووری‌و ژێرخانی وزه‌وه قازانجێکی به‌رچاو دهکهنو له ئاکامه‌کانی ئه‌وه ده‌بێت که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێته هه‌شته‌مین هه‌نارده‌که‌ری نه‌وت له جیهان.
سه‌ردانی وه‌زیری نه‌وتی تورکیه بۆ به‌غدا دوابه‌دوای گازنده‌کانی عێراق دێت له به‌رپرسانی کوردستان‌و تورکیه‌و سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌و ناوه‌رۆکی گرێبه‌سته‌که‌ش ئه‌مڕۆ ڕۆیتێرز له زاری به‌رپرسانی تورکیه‌وه ڕایگه‌یاندووه: ڕێکه‌وتنی نه‌وتیی نێوان تورکیه‌و کوردستانی عێراق هێشتا یه‌کلایی نه‌بووه‌ته‌وه. ئه‌و ماڵپه‌ڕه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه ڕایگه‌یاندووه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانی نێوان ههرێمو تورکیه دوای پرۆسه‌یه‌کی چه‌ند مانگی‌و ڕێکه‌وتنێکی نهێنێ دێت‌و له زاری به‌رپرسانی عێراقه‌وه وتوویه‌تی: هه‌ر چه‌شنه ڕێکه‌وتنێکی نه‌وتیی سه‌ربه‌خۆی کوردستان نایاساییه‌و ئه‌وه ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ریی نه‌وتی عێراقدایه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سووره له سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وت بۆ تورکیه له ساڵی داهاتووی زایینیداو جیاوازییه‌ک که ئه‌م گرێبهستو دانیشتنانه له چاو هاوسه‌نگیه‌کانی پێشوو هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه که ئێران زۆر به کاڵی له هاوکێشه‌کانی وزه‌و هه‌نارده‌کردنی نه‌وت بۆ تورکیه به‌شداره‌و هه‌ڵبژارده‌ی نوێی تورکیه، باشووری کوردستانه.