٤٧ بەندکراوی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، بەرانبەر بە بڕیاری گواستنەوەیان بۆ بەندیخانەیەکی دیکە مانیان لە خواردن گرت.
ئەم بەندکراوانە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، مانیان لە خواردن گرت و تا ئێستاش بەردەوامن لە مانگرتنیان.
شەش ڕۆژ بەسەر مانگرتنی ئەم ٤٧ بەندکراوە سیاسیە تێدەپەڕێت بەڵام هەتا ئێستا بەرپرسانی بەندیخانە هیچ گرینگیەکیان بە مانگرتنیان نەداوە و قەرار وایە بۆ بەندیخانەیەکی بیانگوازنەوە کە ئیمکاناتی سەرەتایی بۆ ژیان و تەندروستی تیایدا بەدی ناکرێت.