بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە “١٩ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی “قزالحیسار” ی “کەرەج” جێبەجێ کرا.
ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە کوردە “مەنوچێهری کازێمی” تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی “ورمەڵە”ی هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشانە.
بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان؛ ناوبراو بە تاوانی کوشتنی ئەنقەست لە ئێعدام کراوە.
مەنووچێهر کازێمی ساڵی ١٣٩٤ کەسێکی بە ناوی”مەجید نەدری” کوشتووە و لەو کاتەوە لە بەندیخانەی قزلحیساری کەرەج دەستگیر کراوە و لە کۆتاییدا ڕۆژی دووشەممە حوکمی ئێعدامەکەی جێبەجێ کرا.