یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

دەستگیر کردنی ژینگەپارێزێکی دیکە لە سنە

لە درێژەی دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی کورد لەم دواییانەدا ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ساڵار ساڵێحی” خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستگیر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە کراوە.

دەوترێ هێزەکانی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە ماڵی ساڵار ساڵێحی و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستگیریان کردووە، هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی بێ ئەنجام بووە و دیارە لە مافی پارێزەر گرتن و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی بێبەش کراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

“هەر لەم پەیوەندییەدا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا “ئارمان ئەسەدی خەڵکی دیواندەرە و “سەلاح حوسێن پەناه” خەڵکی بانە لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستگیر کراون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …