رۆژی یەکشەممە ٤ی مانگی ڕەبەزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئارمان ئەسەدی” خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستگیر کرا.
هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەستگیر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە دەستدا نییە.