چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

زیاتر لە ٧٠٪ تیرۆرکراوانی دژبەری ڕێژیمی ئێران لە هەرێمی کوردستان بوون

دامەزراوەیەکی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ : ئێران ٥٤٠ بەرهەڵستکاری لە دەرەوە کوشتووە یان رفاندووە.

دامەزراوەی عەبدوڕەحمان برومەند، باس لەوە دەکات کە لە ماوەی زیاتر لە چل ساڵ تەمەنی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لانیکەم ٥٤٠ بەرهەڵستکاریان لە دەرەوە کوشتووە یان رفاندوویانن و لەو
.ژماریەش زیاتر لە ٧٠٪یان لە هەرێمی کوردستان بوون.

دامەزراوەی عەبدولرەحمان برومەند کە بارەگاکەی لە ئەمریکایە، لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکا کە لە ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵدا لانیکەم ٥٤٠ بەرهەڵستکاری حکومەتی تاران لە دەرەوەی وڵاتەکەیان کوژراون یان رفێنراون.

ئەو ناوەندە هەروەها روونیشیکردۆتەوە کە  ٣٨٠ بەرهەڵستکاری ئێران لە هەرێمی کوردستان کوژراون یان رفێنراون و ٣٠ کەسیش لە ناوچەکانی دیکەی عێراق و ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا ٣٢٩ بەرهەڵستکاری حکومەتی تاران لە باشووری کوردستان کراونەتە ئامانج.

لەدوای عێراق و هەرێمی کوردستان هەر یەک لە پاکستان، تورکیا، فەرەنسا، ئەفغانستان و ئەڵمانیاش لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین بەرهەڵستکاری ئێرانیان تێدا کراوەتە ئامانج و ژمارەیەک بەرهەڵستکاریش لە قێبرێس، نەمسا، سویسرا، بەریتانیا، سوید، ئەمریکا، ئیمارات، ئازەربایجان، هیندوستان، پۆلۆنیا، ئیسپانیا و فیلیپین و چەند وڵاتێکی دیکە بوونە ئامانجی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئێران.

ئەو دامەزراوەیە جەختی لەوەشکردۆتەوە، کە قوتاربوونی بەشێکی زۆری ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە بەتایبەتی لەو وڵاتانەی دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیان نییە، وایکردووە کردنە ئامانجی بەرهەڵستکارانی ئێرانی تیایاندا بەردەوام بێت و داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە لەو بارەوە ڕێوشوێنی توند دژی ئێران بگرنەبەر.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …