پێنج شه‌ممه‌ 5 كانونی یه‌كه‌م 2024

ڕاده‌ست كردنی 8 پەنابەری خه‌ڵكی شاری پاوە به‌ گرووپی “ئەل نوسرە”ی سووریە

حکومەتی تورکیە لە 22ی ئاگۆستی 2021دا، هەشت پەناخوازی خەڵکی پاوە کە بەنیازبوون له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه‌ بگه‌ن به‌ ئوروپا، دەستگیر و ڕادەستی گروپی تیرۆریستی “ئەلنوسرە” له‌ ‌سووریە ده‌كات‌.

ناوی ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ بریتیه‌ له‌ : “دەماوەند پاک سرێشت“،“موبین وەلەد بەیگی“،“ئەفشار ڕۆستەمی“،“بەهمەن شادرەوان“،“مەسعود حەیدەری“، “سەعید ئەحمەدی“، “فەردین دەروێش پور“، “هیدایەت روخزادی“. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئەو هەشت پەناخوازەی خه‌ڵكی پاوه کە لەگەڵ 57 پەنابەری دیکەی خه‌ڵكی هەرێمی کوردستان بوون، لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە دەستگیر دکرێن و له‌ ڕێگه‌ی شاری “ئه‌عزاز” له‌ باكووری سووریەوه‌ ڕاده‌ستی گرووپی “ئه‌لنۆسره‌” ده‌كرێن.

دەوترێ، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان پێش چوونە ناو عەزاز گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەو هەشت هاوڵاتییە پاوەییه‌ له‌به‌رداستدا نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …