بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە
بە پێی هەواڵەکان، ئیمرۆ سێشەممە ۹ی خەرمانانی۱٤۰۰ ھەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ تەقەی ڕاستەوخۆیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران، دوو کۆڵبەر بە خەستی بریندار بوون.
ناسناوەی کۆڵبەرە بریندارەکان «بەهمەن» خەڵکی ئارمەردەی بانە و «ئارمان» خەڵکی بۆکان ڕاگەیاندراوە.