پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دوو ھاووڵاتی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، ئازاد کران

دوو ھاووڵاتی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، ئازاد کران

بە پێی ھەواڵەکان رۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، دوو ھاووڵاتی خەڵكی ئاوایی تەنگیسەر، بە ناسناوەکانی «ئارەش ئەحمەدی» تەمەن ٢٢ ساڵ و «ئەمیر رەزایی» تەمەن ٣٠ ساڵ، دوایی ماوەی چوار مانگ دەسبەسەر بوون بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلوێنی، ئازاد کران.

رۆژی چوارشەممە ٨ی مانگی گوڵان، نێوبراوان لەگەڵ ھاووڵاتییەکی دیکە بە ناسناوەی «ئارام مورادیان» بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوون.

جێگای ئاماژەیە «ئارام» ئیستایش لە دەسبەسەرگەی  ئیتلاعات، دەسبەسەرە و ئازاد نەکراوە.

شایانی باسە، ئەو سێ کەسە لە ماوەی دەسبەسەر بوونیان لە ژێر ئەشکەنجە و تووندووتیژی بوون و لە ھەبوونی پارێزەر، بێ بەش بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …