بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە شاری پاوە
لە رووداوێکی ھاتووچۆ لە شاری پاوە، دوو کۆڵبەر بریندار بوون.
بە وتەی ھەواڵنێرەکان، دوو کۆڵبەر خەڵکی ئاوایی « قالیچە» سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، کە ن
اسناوەیان تا ئیستا میدیایی نەکراوە، بە ھۆی رووداوی ھاتووچۆ، بریندار بوون.
جێگای ئاماژەیە ئەو کۆڵبەرە بریندار بووانە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گواستراونەتەوە.