بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت
بە پێی هەواڵەکان، ئیمرۆ هەینی ۲۲ی گەلاوێژی ۱٤۰۰ ھەتاوی ، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر بە کۆڵبەران لە سنووری بێتوش سەر بە ناوچەی ئاڵانی سەردەشت، کۆڵبەرێک بە ناوی «سۆران کانی رەشی» فیشەک بەر سەری کەوتوە و بە خەستی بریندار بوە کە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەلادزێ لە هەرێمی کوردستان کراوە.
هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی «جەلیل زینی» لە کاتی ڕا کردن دا لە بەرزایی کەوتۆتە خوارێ و بریندار بوە.
جێگایی ئاماژەیە ناوبراو بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراوە