دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

کوژران و بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان لە لایان ھێزەکانی رژیمی ئیران

کوژران و بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان لە لایان ھێزەکانی رژیمی ئیران

بە پێی ھەواڵەکان، رۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیم لە سنووری ھەنگەژاڵە بەرانبەر بە کۆڵبران، کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٧ ساڵە و خەڵکی مەھاباد بە ناسناوەی «ئومید خزری» گیانی لە دەستدا و کۆڵبەرێکی دیکە کە تا ئیستا ناسناوەی رانەگەیێندراوە، بریندار بوو.

ھەروەھا ھێزەکانی رژیم لە بەرزاییەکانی «شاخە ڕووخاو» لە سنووری پیرانشار، تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناسناوەکانی « محەممەد چۆکڵی» و «محەممەد حسێن زادە» بە سەختی بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …