ھاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی نەغەدە بە دەستی توورکێک کوژرا
بە پێی ھەواڵەکان ئیمرۆ شەممە ١٦ی گەلاوێژ، لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانێک لە شەقامێکی شاری نەغەدە، توورکێک بە چەقۆ ھاووڵاتییەکی کوردی بە ناسناوەی « فەرین ئیبراھیمی» کوشت.
ئەم رووداوە بووە بە ھۆی تووڕەیی خەڵکی شاری نەغەدە و ڕژاونەتە سەر شەقامەکان، پۆلیس ھەول دەدات پەرتەوازەیان بکات.