کوژرانی سێ کاسبکاری سەقزی بە تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران
بە پێی ھەواڵەکان، شەممە ٩ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران لە «ئیسلام شاری» سەر بە شاری تاران، لە چەند ئوتومۆبیلی کاسبکارانی کوردی خەڵکی سەقز، سێ کەس کاسبکاری کورد کوژران.
ناسناوەی دوو نەفەر لە کاسبکارە کوژراوەکان، «رزگار حسێنی» و «ئەحمەد» راگەیێندراوە.