بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران

بە پێی ھەواڵەكان، رۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ ھەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران لە کۆڵبەران، دوو کۆلبەر نە نێوەکانی «موختار و میکاییل» بریندار بوون.

« موختار» خەڵکی ئاوایی مەنجیلان  و« میکاییل» خەڵکی ئاوایی کانی بناو، لە کاتی کۆلبەری لە سنووری « نەنوور»ی شاری بانە، کەوتنە بەر تەقەی ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران و بریندار بوون.

ئەو دوو کۆلبەرە بریندارە بۆ چارەسەری پزیشکی، بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە گواستراونەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …