لە دادگای پێداچوونەوە، حوکمی زیندان بۆ « ئەرەستوو مەلارەحیمی» برایەوە
« ئەرەستوو مەلارەحیمی » ھاووڵاتییەکی خەڵکی مەھاباد، کە پێشووتر رۆژی چوارشەممە ٤ی رێبەندانی ١٣٩٩ پاش بانگھێشت کردنی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەھاباد، دەسبەسەر و بە بەندیخانەی ئەو شارە گواسترابووە، لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، حوکمی ٧ مانگ بەندکرانی بە تۆمەتی«بانگەشە دژی رژیم» بۆی برایەوە.
جێگای ئاماژەیە، نابراو پێشتر تۆمەتی «ئەندامەتی لە یەکێک لە گروپە دژبەرەکانی رژیم» بەسەریدا سەپابوو کە لە دادگای پێداچوونەوە لە ئەو تۆمەتەی خۆش بوون.