هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران دەسبەسەر کرا
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردان، ھێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی «نەجیب دەریایی» تەمەن ٢٨ ساڵیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گۆستەوە.
شایانی باسە، ناوبراو بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی بێ ئاکام بووە.
جێگای ئاماژەیە، دو هەوتە پێش ئەم رووداوە جارێکی دیکەیش ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش لێپرسینەوەی ئازاد کرا بوو.