سورەیا حەقدووست چالاکی مەدەنی، دەسبەسەر کرا.
بە پێی ھەواڵەکان، رۆژی پێنجشەممە ٢٧ جۆزەردان، « سورەیا حەقدووست» چالاکی مەدەنی و ئەندامی رێکخراوی ناوەندی « خانەی انسان » شاری مەریوان، لە لایان ھێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی ئیران دەسبەسەر کرا.
بە پێی ھەواڵەکان، ناوبراو لەسەر شەقام دەسبەسەر کراوە و بۆ ناوەندی چاکسازی و بارھێنانی شاری سنە گۆستراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە، لە حاڵێکدا کە ھۆی دەسبەسەر بوونی ئەو چالاکە مەدەنیە تا ئیستا نادیارە، دوایی ماوەی چوار رۆژ لە دەسبەسەر کردنی « سورەیا»، بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە پەیوەندی پێوە بگرن.