کۆڵبەرێکی بانەیی، بە تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیم، گورچیلەیەکی لەدەست دا.

کۆڵبەرێکی بانەیی، بە تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیم گورچیلەیەکی لەدەست دا.

بە پێی ھەواڵەکان رۆژی شەممە ٢٩ جۆزەردان، ھێزە چەکدارەکانی رژیم لە سنووری «نەنور»ی شاری بانە، تەقەیان لە دستەیەک کۆڵبەر کرد کە بوو بە ھۆی بریندار بوونی یەکێک لە کۆڵبەرەکان.

ئەو کۆڵبەرە بریندارە بە ناسنامەی «یاسر خەسرەوی» خەڵکی گوندی زێوە سەر بە شاری بانەیە کە بە تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیم بە خەستی بریندار بووە.

بنەماڵەی ناوبراو رایانگەیاندووە، دوایی گواستنەوەی « یاسر» بۆ نەخۆشخانە، بە ھۆی زۆر بوونی برینی زگ و کەلەکەی، نەشتەگەری بۆ کراوە کە بەداخەوە یەکێک لە گوورچیلەکانی لەدەست داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …