دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک مەهابادی لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی «سەعید فەتحی نەژاد» خەڵکی «دۆڵتوو» سەر بە شاری مەهاباد و دانیشتووی باخی شایەگانی ئەو شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گۆزرایەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە ھۆی دەسبەسەر کردنی ناوبراو تا ئیستا، زانیارییەک لە دەستدا نیە.