دەسبەسەر کردنی ھاووڵاتییەکی کورد لە ورمێ
رۆژی پێنجشەممە ٢٧ جۆزەردان، ھاووڵاتییەکی کورد بە ناوی « ناییب عەسکەری» خەڵکی ورمێ، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە نێردرا.
جێگای ئاماژەیە، نێوبراو ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە تۆمەتی «ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران» و بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە، دەسبەسەر کرابوو.