گیان لەدەست دانی «بەشیر ئەحمەدزادە» بە ھۆی سەختی برینەکانی.
ڕۆژی هەینی ۲٨ی جۆزەردانی ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی «دشه» سەر بەشاری پاوە، بە ناوی « بەشیر ئەحمەدزادە » بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
ناوبراو رۆژی دووشەممە ٢٤ جۆزەردان، بە ھۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو و دوایی گەیاندنی بە نەخۆشخانەی کرماشان، دوایی پێنج رۆژ گیانی لە دەست دا.