ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران، ھاووڵاتییەکی خەڵکی پاوەیان دەسبەسەر کرد
بە پێی ھەواڵەکان ئیمرۆ پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردان، هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، ھێرشیان کردۆتە سەر هاووڵاتییەک بە ناسنامەی « سیروان ئیناخی» تەمەن ٣٠ ساڵە و خەڵکی ئاوایی « سەریاس» سەر بە شارستانی پاوە لە پارێزگای کرماشان، و بەبێ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە .
شایانی باسە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە،لە ھۆکاری دەسبەسەر کردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە دەستدا نییە.