ژنە پەناخوازێکی کورد خەڵکی سەردەشت لە ڕێگەی گەیشتن بە یۆنان بە هۆی ماندوویی و دڵەڕاوکێ جەڵتەی دڵی لێدا و گیانی لە دەست دا.
دوێنێ دووشەممە ڕێکەوتی ۲۴ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ژنە پەناخوازێکی کورد بە ناسنامەی “مهری نەبیزاده” تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی سەردەشت لە ڕێگەی گەیشتن بۆ یۆنان بە هۆی ماندوویی و دڵەڕاوکێ تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گیانی لە دەست دا.
مێهری نەبیزاده لەگەڵ هاوژین و دوو کچی ۴ و ۷ ساڵانی لە ڕێگەی ویشکایی سنووری نێوان تورکیا و یۆنان، بەهۆی ڕۆشتنی زۆر و ماندوویی و دڵەڕاوکێ تووشی جەڵتەی دڵ بوو.
لە شەش مانگی ڕابردوودا لانیکەم ۱۱ پەناخوازی کورد لە کاتی چوون بۆ وڵاتانی ئۆروپا گیانیان لە دەست داوە که ۹ کەسیان خەڵکی سەردەشت بوون.