سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

دوو زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمی، مانیان لە خواردن گرت

دوو زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمی، مانیان لە خواردن گرت

رۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان، «شاکر بێھرووز» و «کەیھان موکەررەم» دوو زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ مانیان لە خورادن گرت.

« شاکر بێھرووز» کە بە تۆمەتی «ئەندام بوون لە کۆمەڵە» و « کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران» حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە، ھۆی مانگرتنەکەی «دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست پشت گوێ خستنی بەڵگە پێشکەشکراوەکان بە دادگا و دەرکردنی حوکمی نادادپەروەرانەی ئێعدام» رایگەیاندووە .

«کەیوان موکەررەم» کە بە تۆمەتی « چالاکیی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی و هاوکاری کردن لەگەڵ گرووپە دژ بە رژیمی ئیسلامی ئیرانەوە» حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە، ھۆی مانگرتنەکەی «بەرچاونەگرتنی یاسای کەمکردنەوەی سزاکان لە دۆسیەکەیدا» رایگەیاندووە .

شایانی باسە، «شاکر بێھرووز» لە دوو حوکمی جیاوازدا دوو حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە، جارێک لە خەرمانانی ١٣٩٩دا لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە حیزبی کۆمەڵە» حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا و هەروەها لە بەفرانباری هەمان ساڵ و لە دۆسیەیەکی دیکەدا بۆ تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەستی ئەندامێکی سوپای پاسداران»  لە لایەن دادگای کەیفەری ورمێ حوکمێکی دیکەی لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …