بریندار بوونی کوڵبەڕێک بە تەقەی راستەخۆی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران لە سنووری بانە
رۆژی پێنجشەممە ٢٠ جۆزەردان ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، لە ئاکامی تەقە کردنی راستەخۆی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران لە کۆڵبران لە سنووری بانە، بەداخەوە کۆڵبەرێک بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە بە ناسنامەی « رەحمان کەریم پوور» لە سنووری ھەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە، بریندار بووە
ناوبراو خەڵکی ئاوایی «سیوچ» سەر بە شاری بانەیە کە فیشەک بەر لاقی کەوتووە و بریندار بووە .
جێگای ئاماژەیە، ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بانە گۆستراوەتەوە و پاش نەشتەگەری کە بۆی کراوە، باری تەندرووستی جێگرە.