کرێکارێکی مەریوانی گیانی لە دەست دا
بە پێی ھەواڵەکان، ئیمرۆ پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان، کرێکارێکی کوردی مەریوانی بە ھۆی بەربوونەوە لە بینایەکی ناتەواو، گیانی لە دەست دا.
«یەحیا محەممەدی خانقا» خەڵکی گوندی « دانەکێش » سەر بە سنە ئیمرۆ بە ھۆی نائەمن بوونی شوێنی کارەکەی، گیانی لەدەست دا.