لە بولغارستان، دەست بەسەر ٤٠٠ کیلۆ ھێرۆئینی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی گیرا.
رۆژی دووشەممە ١٧ جۆزەردان، بەرپرسانی دەوڵەتی بۆڵغارستان رایانگەیاند؛
پۆلیسی بۆلغارستان دەستی بەسەر بارێکی بەردی مەرمەر کە لە ئیران ھەناردرابوو و ٤٠٠ کیلۆ ھێرۆئین تێیدا جێسازی کرابوو، گرت.
شایانی باسە ماوەیەک پێش ئیستا، گەورە مافیایەکی تورکیە دەستبەسەر کرابوو کە لە قۆناغی لێپرسینەوەدا، دانی بە ھاوکاری نێوان گەورە بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیە و سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، بۆ بەرھەم ھێنان و گواستنەوەی مادە ھۆشبەرەکان بۆ وڵاتە ئوروپایەکان، نابوو.