پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

هێزە ئەمنییەکانی رژیم لە شاری سنە هاووڵاتییەکیان بریندار کرد

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران لەو شارە تەقەی لێکراوە و لاقی ڕاستی بریندار کراوە.

شەوی پێنج شەممە ١٣ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی کەڵانتەری ١٨ لە گەڕەکی نایسەری سنە بێ ڕێزییان بە خاوەن دووکانێک کردووە کە ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.

هێزە چەکدارەکان تەقەیان لە هاووڵاتییەک بە ناوی “ئارام ئەحمەدی” کردووە کە شۆفیری تاکسی بووە و ناڕەزایەتی دەربڕیوە بە بێڕێزی کردنی ئەو هێزانە بە خاوەن دووکانەکە و لە ئەنجامدا لاقی ڕاستی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر گوازراوەتەوە.

دوای ئەوەی کە پەیوەندی بە هێزە ئینتزامییەکان کراوە و هاتوونەتە نەخۆشخانەی کەوسەر ڕاپۆرتەکەیان لە سەر پارچەیەک مقەوا نووسیوە و بە ئەحمەدیان وتووە”بڕۆ شوکری خودا بکە کە سەرتیان نەکردووەتە ئامانج”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …