پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

کوژران و برینداربوونی ۱٥ چالاکی ژینگەپارێزی لە جادەی مەریوان_سەقز

ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ١٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ۱٥ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و پاژینی بانە کوژران و بریندار بوون.

ئەندامانی گروپی شاخەوانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەمەبەستی هەڵاچوونێکی هاوبەش لەگەڵ گرووپی شاخەوانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی پاژینی بانە بەڕێ کەوتبوون، کە لە نزیکی شاری سەقز تووشی ڕووداوی هاتووچو دەبن و چوار کەسیان گیانیان لە دەست دەدات و یازدە کەسیش بریندار دەبن.

شوعلە قادری و ئارشام ئەزیزی و داوود باخیش و کاوە خەسرەو زادە، ناوی ئەو کەسانەن کە ئەمڕۆ لە ڕووداوی هاتوچۆدا گیانیان لە دەست دا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …