هه‌ینی 18 حوزه‌یران 2021
ماڵەوە / سیاسی / گیانلەدەستدانی لانیکەم دوو پێشمەرگەی حزبی دێمۆکرات لە پیرانشار

گیانلەدەستدانی لانیکەم دوو پێشمەرگەی حزبی دێمۆکرات لە پیرانشار

بە پێی راگەیەندراوی سپای پاسداران، لانیکەم دوو پێشمەرگەی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە لە تێککھەڵچوون لەگەڵ سپای پاسداران لە پیرانشار گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی راگەیندراوی سپای پاسداران، شەوی رابردوو شەممە ٨ی جۆزەردان لە ئاکامی کەمین نانەوەی سپا بۆ تیمێکی پێشمەرگەکانی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ئاوایی لیک بن سەر بە شاری پیرانشار، لانیکەم دوو پێشمەرگەی ئەو حزبە گیانیان لەداستداوە.

شایانی باسە، تا ئێستا حزبی دێمۆکرات ھیچ کاردانەوەیەکی بەرانبەر بەم ھەواڵە نەبووە.

بابەتی هاوپۆل

ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران، ھاووڵاتییەکی خەڵکی پاوەیان دەسبەسەر کرد

ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران، ھاووڵاتییەکی خەڵکی پاوەیان دەسبەسەر کرد بە پێی ھەواڵەکان ئیمرۆ پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردان، …