چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ھێزەکانی رژیم لە بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٩، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەرتەزێنی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

شوناسی ئەو کۆڵبەرە محەمەد ڕەحمانی ڕاگەیەندراوە کە لاقی چەپی شکاوە و مینسک و ڕوبات و تاندۆمی لاقیشی پچڕاوە.

محەمەد ڕەحمانی بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …