پێنج شه‌ممه‌ 7 كانونی یه‌كه‌م 2023

قانێع خاتری بە دانانی بارمتە، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، قانێع خاتری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

قانێع خاتری لە ماوەی دەستگیر کردنیدا، لە “دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر” و “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی” بێبەری کراوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گوڵان، لەگەڵ چوار چالاکی مەدەنیی دیکە بە ناوەکانی “مورتەزا محەممەدی”، “کەیوان ئەلیاسی”، “ڕەزا ڕەزایی” و “مۆحسێن حوسێن‌پەناهی”، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرابوو.

قانێع خاتری، ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستانـ”ـە و لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ناوبراو، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …