پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

کرێکارێکی مەریوانی بە هۆی ڕووداوی کار چووە کۆما

رۆژی چوارشەممە ١٩ی مە ی۲۰۲۱، کرێکارێکی مەریوانی بەهۆی ڕووداوی لە قائێمشەهر کار چووە کۆما.

ناسنامەی ئەم کرێکارە “سامان ئەحمەدی” خەڵکی مەریوانە کە کاتی کارکردن لە کارگەی بەردشکێن شاری قائێمشەهر سەر بە پارێزگای مازەندەران بەرد دەکەوێتە سەر چەنەی و بە سەختی بریندار دەبێت و ئێستا لە کۆمادایە.

دیاردەی بێکاری و نەبوونی هەلی کار بۆ گەنجانی مەریوانی بووەتە هۆی دیاردەیەک بە ناوی کرێکارانی کۆچبەر؛ لە شارە جیاوازەکانی ئێران بەدووی کاردان و زۆربەی هەرەزۆری جێگاکانیش چکۆلەترین ئیمکاناتی بۆ تەندروستی و پاراستنی گیانی کرێکاران نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …