یه‌ك شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2023

دەستگیر کردنی لانیکەم چوار لاو لە گەڕەکی دارسەیرانی مەریوان+ وێنە

بە ھۆی ناڕەزایی خەڵکی گەڕەکی دارسەیرانی مەریوان بەرانبەر بە ھێرشی تاقمە سەلەفیەکان بۆ سەر ماڵی ھاووڵاتیەک، لانیکەم چوار لاو لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کران.

دوێنێ دووشەممە ١٣ی مانگی گوڵان، لە ئاکامی بەرپەرچدانەوەی ھێرشی تاقمە سەلەفیە توندئاژۆەکان بۆ سەر گەڕەکی دارسەیرانی مەریوان و بریندارکردنی ھاووڵاتیەکی دانیشتووی ئەو گەڕەکە، لانیکەم چوار لاوی ناڕازیی بە ھەڵسووکەوتی سەلەفیەکان لا لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کران.

ناوی ئەو چوار ھاووڵاتیە دەستگیرکراوە، بریتیە لە: فوئاد فەیزی، کەژوان فەیزی، شێرکۆ سۆھرابی و ئاکۆ چاوکی.

تا ئێستا لە شوێنی راگیران و چارەنووسی ئاو لاوانە ھیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …