پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

عوسمان ئیسماعیلی، بانگهێشتی پۆلیسی ئەمنییەتی سەقز کرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی گۆڵان، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز، بانگهێشتی پۆلیسی ئەمنییەتی ئەو شارە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

ئەو چالاکە کرێکارییە، کاتژمێر ٩ی بەیانی، سەردانی پۆلیسی ئەمنییەتی سەقزی کردووە و بە تۆمەتی “بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ١ی مەی و وێنەگرتن بە پلاکاردی سوور”، لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

عوسمان ئیسماعیلی، پاش ١ کاتژمێر و نیو لێپرسینەوە، ئازاد کراوە.

دادستانیی سەقز، ڕۆژی شەممە ١١ی گۆڵان، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەمنییەت، حوکمی بانگهێشتکردنی بەسەر ئەو چالاکە کرێکارییەدا سەپاندبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …