دەستگیر کردنی دوو ھاووڵاتیی لە شنۆ

شەوی چوارشەممە ١ی گوڵان، دوو هاووڵاتیی کە پیێکەوە بران، بە ناوەکانی “نورەدین و سەلاح حوسێنی”، کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی گوندی “ئاڵیاوێ”، سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کە برای یەکترن، دەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوونە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستگیری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …