چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

عەزیمە ناسری خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی رەشەممە، عەزیمە ناسری خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە، ئازاد کرا.

عەزیمە ناسری ڕۆژی ۱۵ی ڕێبەندان لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ دوای تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ گوازراوەتەوە، ناوبراو لەو ماوەیەدا چەند جار بە کورتی توانیویەتی لە ڕێگای تەلەفونەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی پێوەندی بگرێ کە دوایین جار نەیاهێشتووە بەکوردی لەگەڵ مناڵەکانی قسە بکات و ناچاریان کردووە بە زمانی فارسی قسەیان لەگەڵ بکات.

عەزیمە ناسری، لەگەڵ شەپۆلی دەستگیر کردنەکان لە کوردستان ڕۆژی ۲۰ی بەفرانبار لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستگیر و دواتر بۆ ورمێ گوازرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …