پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ھاووڵاتیەکی خەڵکی سەقز بە ھۆی تەقەی ھێزەکانی رژیمی ئیسلامی بریندار بوو

دوێنێ هەینی ١٥ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “قوباد ناوخاسی” خەڵکی گوندی “ماسیەری کۆن” سەر بە شاری سەقز، بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران بە تووندی بریندار بوو.

هێزەکانی رژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشووتری ئەو ھاووڵاتییە لە سنووری “ناوخان” لە نزیکی گوندی “بەستام” سەر بە بەخشی سەرشیوی سەقز، تەقەیان لێ کردووە.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە گومانی “هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ”، تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو هاووڵاتییە کردووە.

ناوبراو لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە توندی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەورێز کراوە.

هەتا ئێستا مەئموورانی حکوومەتی، ئیزنیان بە بنەماڵەی قوباد ناوخاسی نەداوە کە لە نەخۆشخانەدا چاویان بە ناوبراو بکەوێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …