چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دۆزینەوەی تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە رەقھەڵاتوویی لە چاڵدوڕان

تەرمی کۆڵبەرێکی کورد کە بە ھۆی سەرما و سۆڵەی زۆرەوە رەقھەڵاتبوو لە سنووری چاڵدوڕان دۆزرایەوە.

شوناسی ئەو کۆڵبەرە گیانبەختکردووە ئیبراھیم محەمەدپوور خەڵکی ئاوایی قەرەجەوران سەر بە ناوچەی چاڵدوڕان بووە.

ئیبراھیم محەمەدپوور ھاوسەر و دوو منداڵیشی ھەبووە.

شایانی باسە، ساڵانە دەیان کۆڵبەری کورد بە ھۆی بێکاری و بە مەبەستی دابینکردنی بژیوی ژیانیان کە روویان کردووەتە پیشەی نایاسایی و پڕ مەترسی کۆڵبەریی لە سەر سنوورەکانی کوردستان، بە ھۆی تەقەی ھێزەکانی رژیمی ئێسلامی ئێران، یان بە ھۆی بەربوونەوە لە ناوچە شاخاویەکان و یانیش بەھۆی رنۆ بەفر و سەرما و سۆڵە دەکوژرێن و بریندار دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …