چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

کەیوان نژادڕەسووڵ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

رۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “کەیوان نژادڕەسووڵ”، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی “شیناوێ” سەر بە پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراوە.

مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، حوکمی زیندانیی ئەو هاووڵاتییە، لە لقی ١ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، لە ٤ ساڵ زیندان بۆ ٢ ساڵ و شەش مانگ زیندان کەم کرابووەوە.

کەمکردنەوەی زیندانیی تەعزیریی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە جێبەجێکردنی پەسەندکراوی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەبارەت بە کەمکردنەوەی سزای زیندانیی تەعزیری بووە و دۆسیەکەی لە لقی ١ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ جارێکی دیکە تاوتوێ کرابوو.

مانگی پووشپەڕی ساڵی ٩٨، حوکمی زیندانی کەیوان نژادڕەسووڵ لە لقی ١ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، لە ٥ ساڵ زیندان بۆ ٤ ساڵ زیندان کەم کرابووەوە.

“کەیوان نژادڕەسووڵ”، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی ” ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستگیر و مانگی ڕێبەندانی هەمان ساڵ، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری پیرانشار بە هەمان تۆمەت بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …