سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

مستەفا باقری‌ ئاشنا لە زیندانی کرماشان ئازاد کرا

ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ڕەشەمە، “مستەفا باقری ‌ئاشنا” دوایی تەواوبوونی ماوەی زیندانیبوونەکەی لە زیندانی کرماشان ئازاد کرا.

هەروەها “خەلیل ئەسەدی ‌بووژانی” حەوتووی ڕابردوو، دوایی تەواوبوونی ماوەی زیندانیبوونەکەی لە زیندانی کرماشان ئازاد کراوە.

ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندان، ئەردەشیر مووسەوی، مستەفا باقری ئاشنا و خەلیل ئەسەدی بووژانی، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کران.

ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ئەردەشیر مووسەوی، مستەفا باقری‌ئاشنا و خەلیل ئەسەدی بووژانی”، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کران.

مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، ئەردەشیر مووسەوی و مستەفا باقری‌ئاشنا، لەلایەن لقی ۲ی دادگای ئینقلابی کرماشان، بە سەرۆکایەتی دادوەر “شاهرۆخ مورادی”، بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی رژیمی ئیسلامیی ئێران و پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی نەزمی گشتی”، هەر کامەیان بە ۹ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوون کە ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی کرماشان، بۆ هەر کامەیان بۆ ٤ مانگ زیندانی کەم کرابووەوە.

هەروەها، حوکمی ۹ مانگ زیندانیی تەعزیریی شەهریار تەهماسبی و ئەرسەلان هیدایەتی لە تۆمەتلێدراوەکانی ئەو دۆسیەیە، بۆ هەرکامەیان بۆ ٤ مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرابووەوە.

ئەردەشیر مووسەوی و مستەفا باقری‌ئاشنا، ڕۆژی پێنجشەممە ۱٤ی پووشپەڕی ۹۷، لەلایەن هێزه ئەمنییتییەکانەوە دەستگیر کرابوون و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەیان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

ئەردەشیر مووسەوی و مستەفا باقری‌ئاشنا، لە ماوەی دەستگیر کردنیاندا لە ڕۆژی چوارشەممە ۱۷ی گەلاوێژی ۹۷ تا ڕۆژی چوارشەممە ۷ی خەرمانانی ۹۷، لەمەڕ ناڕەزایەتی دەربڕین بە “بێبەریبوون لە مافی یاسایی و هەروەها بێبەریبوون لە خزمەتگوزارییە دەرمانییەکان”، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان، دەستیان دابووە مانگرتن.

هەروەها، خەلیل ئەسەدی بووژانی، ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی خەزەڵوەری ۹٨، بەبێ بەڵگەی یاسایی لە گەڕەکی جەعفەراوای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دەستگیر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕێبەندانی ۹٨، لەلایەن لقی ۳ی دادگای ئینقلابی کرماشان، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە حیزبە کوردستانیەکان”، بە ۳ ساڵ زیندانی و بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی دژی رژیمی ئیسلامیی ئێران”، بە ۳ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو کە ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە، بۆ ٤ مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرابووەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …