دوو شه‌ممه‌ 29 تشرینی دووه‌م 2021
ماڵەوە / کوردستان / بریندار بوونی هاووڵاتییه‌ك لە قه‌سری شیرین به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین

بریندار بوونی هاووڵاتییه‌ك لە قه‌سری شیرین به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین

ھاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری قه‌سری شیرین، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی بەجێماو لە سه‌رده‌می شه‌ڕی کۆنەپەرستانەی ئێران و عێراق له‌ ناوچه‌ی “ته‌نگاب” سه‌ر به‌ شاری قه‌سری شیرین، به‌ سه‌ختی بریندار بووە.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌، ته‌قینه‌وه‌ی مینی بەجێماو لە سه‌رده‌می شه‌ڕی کۆنەپەرستانەی ئێران و عێراق بووه‌ته‌ هۆی بریندار بوون و له‌ده‌ست دانی قاچی هاووڵاتییه‌كی لاوی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “ته‌نگاب”ی سه‌ر به‌ شاری قه‌سری شیرین.

ئەو ھاووڵاتیە له‌ كاتی شوانی و له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌ی تووشی ئه‌م ڕووداوه‌ بووه‌ كه‌ به‌دوای بریندار بوونی راگوێزراوە بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانیەکان.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە، رۆژی پێنجشەممە ٣٠ رێبەندان، دوو کەس لە ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێسلامیی ئێران لە شاری مێھران سەر بە پارێزگای ئیلام بە ھۆی تەقینەوەی مین کوژران و رۆژی ھەینی ٢٤ی رێبەندانیش بە ھۆی تەقینەوەی مین ھاووڵاتیەکی خەڵکی مێھران بە ناوی نادر بەرادەران گیانی لەدەستدا.

بابەتی هاوپۆل

بانگھێشت کردنی «سەلاح بەهرامییان» بۆ جێبەجێکردنى حوکمی زیندانییەکەى

بانگھێشت کردنی «سەلاح بەهرامییان» بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی زیندانییەکەى بە پێی ھەواڵەكان «سەلاح بەهرامیان» ھاووڵاتی …