پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دوو کاسبکاری خەڵکی سەردەشت لە سەر سنوور گیانیان لەدەستدا

دوو کاسبکاری خەڵکی سەردەشت کەوتنە ناو یەکێک لە ڕووبارەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا.

کاتژمێر ٢١ی شەوی شەممە ٢ی ڕەشەممە، دوو کاسبکاری خەڵکی شاری سەردەشت لە کاتی پەڕینەوە لە ڕووباری “قاسمەڕەش” لە سەر سنووری ناوچەی پشدەری سەر بە پارێزگای سلێمانیی هەرێمی کوردستان، کەوتنە ناو ئاوەکە و خنکان.

ئەم دوو کاسبکارە ناویان “ئەبووبەکر محەمەدی” تەمەن ٣٥ ساڵە و خەڵکی گوندی “گۆڕەشێر”ی سەردەشت و “ئەسکەندەر محەمەد” خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی پشدەر بووە. هەر دوو کاسبکارەکە ھاوسەر و دوھ منداڵیان ھەبووە.

ئەم دوو کاسبکارە لە کاتی پەڕێنەوەیان لە سنوور، لە لایەن هێزەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوا تەقەیان لێ کراوە و بەم هۆیەشەوە بە ناچار خۆیان خستووەتە ناو ڕووبارەکەوە.

تەرمی ئەم دوو کاسبکارە کوردە لە لایەن خەڵکی گوندەکانی ئەم ناوچەیەوە دۆزراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …