نەتەوە یەکگرتووەکان: ‌‌لانیکەم ۲۳۳ کەس لە ئێران ئێعدام کراون

«جاوید رەحمان»، هەواڵنێری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەیکگرتووەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێران، کە بە تازەیی بڵاو بووەتەوە، دەریدەخات کۆماریی ئیسلامی لە ئەمساڵدا لانیکەم ۲۳۳ کەسی لە سێدارە داوە.

لەم ژمارەدا، سێ کەس لە سەردەمی منداڵی تووشی تاوان بوونە، ۱۱ کەس بە تۆمەتی «محاربه» یا «افساد فی‌الارض» و ۱۸ کەس پەیوەندیدار بە بابەتی مادەی هۆشبەر حوکمی ئێعدامیان بۆ دەرچووە.

ئەم ڕاپۆرتە بۆ ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نوسراوە و کاتە ئاماژەپێکراوەکەی نیوەی ۱۳۹۸ تا بەفرانباری ۱۳۹۹، بەرامبەر ساڵی ۲۰۲۰ی زایینییە کە هاوکاتە لەگەڵ تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بە پێ ئەم ڕاپۆرتە، ٨٥ منداڵ لە ئێران مەترسیی ئیعدامیان لەسەرە.

کۆماریی ئیسلامی بە گوێرەی یاساکانی، کەسانی تاوانباری خوار ۱۸ ساڵ تەنها زیندانی تا دەگەنە تەمەنی ۱۸ ساڵ و دواتر لە سێدارە دەدرێن. ئەم بارودۆخە لە یاسا نێونەتەوەییەکان بە «ئیعدامی منداڵ» یاد دەکرێت.

لەم ڕاپۆرتەدا بە ئێعدامە لێدانی نهێنییەکانی کۆماریی ئیسلامی ، لەوانە ئیعدامی «نەویدی ئەفکاری» و «ڕوحوڵلا زەم»یش ئاماژەی پێ کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …